کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر خه‌بات مه‌فاخری له‌ سنه‌

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر خه‌بات مه‌فاخری له‌ سنه‌ 1

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووددا، “خه‌بات مه‌فاخری” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ چوار ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا.

“خه‌بات مه‌فاخری” ئه‌ندامی ڕێكخراوی جه‌معیه‌تی سه‌وزی كوردستانه و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو له‌ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌رمانانی ٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٨ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كرابوو.