کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر حه‌یده‌ر فه‌تاحی له‌ مه‌ریوان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر حه‌یده‌ر فه‌تاحی له‌ مه‌ریوان 1

حه‌یده‌ر فه‌تاحی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ٣٧ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، حه‌یده‌ر فه‌تاحی له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ سێ ڕێیانی نێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت له‌ كاتی ڕفاندی حه‌یدره‌ دا ماڵه‌كه‌یان پشكنی و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی دا گرت. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ پاش چوار مانگ لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٨٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندانی مه‌ریوان ئازاد كرا. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی، حه‌یده‌ر فه‌تاحی به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ٣٧ مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه‌.