“حه‌میده زارعی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به یه‌ك ساڵ زیندان، دوو ساڵ قده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه بۆ شاری ڕه‌شت و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جه‌له‌سه‌ی به‌داداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی “حه‌میده زارعی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگراو له زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج، ڕۆژی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به بێ حیجابی ئیجباری له دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌چوو. ناوبراو له چالاكانی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوانی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له ساڵی ڕابردوو بوو كه پاش چه‌ند مانگ به‌ندكران له‌زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج، به دانانی وه‌سیقه ئازاد و ڕۆژی ٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.