کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر حسێن یه‌زدی له‌ ئیسفه‌هان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر حسێن یه‌زدی له‌ ئیسفه‌هان 1

حسێن یه‌زدی، چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرا.

به‌پێی بڕیاری دادگا، حسێن یه‌زدی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندان، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دوو ساڵ بێبه‌ش بوون له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌وتكردنی مۆبایل مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، پاش بانگكران بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره‌ كرا.