حسێن ڕه‌مه‌زانپور چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شومالی، له‌لایه‌ن لقی ١٠٥ی دادگای ئینقلابی بۆجنورد به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠٣، حسێن ڕه‌مه‌زانپور به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه له زیندان ئازاد كرا و له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆجنورده‌وه به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا به مه‌به‌ستی تێكدانی بیر و ڕای گشتی” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.