“له‌قمان ئه‌مین پور”، “مه‌یسه‌م دێهبان زاده” و “مه‌جید ڕه‌وشه‌ن نژاد” سێ تۆمه‌تباری په‌وه‌نده‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له زیندانی ئێڤین، هه‌ر یه‌كه‌و به هه‌شت ساڵ زیندان و شه‌لاق مه‌حكووم كراون و “ڕه‌زا سه‌لمان زاده” سزای ٧ ساڵ زیندان و شه‌لاقی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و حوكمانه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه دیاری كراوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، به پارێزه‌رانی ئه‌و چوار كه‌سه ڕاگه‌یه‌ندراوه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له حاڵێكدایه كه پێشتر باس له محاكمه‌ی ٤٠ تۆمه‌تباری ئه‌و ڕووداوه و سزادانیان كرابوو.