به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، تاهر ته‌قه‌وی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، تاهر ته‌قه‌وی له‌لایه‌ن قازی سه‌ڵه‌واتییه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، دوو ساڵ بێبه‌ش بوون له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی به حیزب و گرووپی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌حكووم كراوه.