کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر به‌همه‌ن نادری له‌ كرماشان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر به‌همه‌ن نادری له‌ كرماشان 2

به‌همه‌ن نادری شارومه‌ندی خه‌ڵكی كرماشان له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندان و په‌رداختی ده‌ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا.

به‌همه‌ن نادری له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی ژینا، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندانی دیزڵاوا ئازاد كرا. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی كرماشان ئه‌و شارمه‌نده‌ی به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و په‌رداختی ده‌ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كردووه‌.