مه‌زده‌ك مه‌له‌كی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئیسفه‌هان له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم و حسێن واحدی چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بۆجنۆرد به یه‌ك ساڵ زیندان سزا دراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌زده‌ك مه‌له‌كی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، هه‌روه‌ها دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حسێن واحدی، چالاكی سنفی موعه‌لیمانی بۆجنۆرد، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی خۆراسانی شومالی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.