مه‌جید ته‌وه‌كۆلی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و قه‌ده‌غه‌ی مانه‌وه له تاران مه‌حكووم كرا.
پێشتر مه‌جید ته‌وه‌كۆلی به شه‌ش ساڵ زیندان سزا درابوو، به‌ڵام پاش ناڕه‌زایه‌تی پارێزه‌ره‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دیوانی باڵای وڵات و دادگای پێداچوونه‌وه كرا و سزاكه‌ی بۆ دوو ساڵ زیندان كه‌م كرایه‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به زیندان مه‌حكووم كراوه.