له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌ژده‌ر پیری، ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری مانگانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی “توێژینه‌وه‌ی گه‌لان”، له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی “پڕۆپاگه‌ندا دژی كۆماری ئیسلامی” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كه‌ره‌ج هەڵیانکوتایه سەر ماڵی ئەژدەر پیری و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان دەستبەسەر کرد. ئه‌و لێكۆڵه‌ره پاش ٢٦ ڕۆژ به‌ندكران، له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌ژده‌ر پیری له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌جه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه.