ئەمجەد گەریاخیز چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانیی ته‌علیقی سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە لە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمجەد گەریاخیز، چالاکیی کرێکاری و ئەندامی کەمپه‌ینی “نا بۆ سێدارە“ی بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانیی ته‌علیقی مه‌حكووم كردووه. ١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، ئەمجەد گەریاخیز، لە کاتی بەشداری لە مانگرتن دژی دەرچوونی سزای ئێعدام بۆ وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، دەستبەسەر کرا. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەركراندا، بە سەختی ئەشکەنجە و بۆ ماوەی ٣٥ ڕۆژ له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان، پارێزه‌ر و په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو