“ئه‌رژه‌نگ مۆرته‌زه‌وی” خوێندكاری زانكۆی خواڕه‌زمی و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌جه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامیه‌تی له گرووپ و حیزبی سیاسی و قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه.
“ئه‌رژه‌نگ مۆرته‌زه‌وی” پێشتر و له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. ناوبراو هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، له كاتی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی زانكۆی خواڕه‌زمی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه خوێندكارییه، له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئیزیباتیه‌وه به تۆمه‌تی “سازكردنی ئاژاوه له زانكۆ” بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و نیو له خوێندن ته‌علیق و بۆ زانكۆی دامۆغان دوور خرایه‌وه.