به‌پێی ڕاپۆته‌كان، “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی” موعه‌لیم و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ و ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
“ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی” له درێژه‌ی ڕه‌وه‌ندی په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری له مانگی گوڵان ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” به پێنج ساڵ و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه كه زۆرترین سزا واته پێنج ساڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.