“ئارمیتا پاویر”، چالاكی خوێندكاری له زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێز، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئازه‌رشاره‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه.
“ئارمیتا پاویر” له خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢وه له زیندانی ته‌ورێز به‌ند كراوه و له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیمه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. ناوبراو به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
