“موسته‌فا نیلی” پارێزه‌ری “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، چالاكی مافی مرۆڤی زیندانی له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه نه‌رگس له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به بیانووی پشتیوانی كردنی له ڕۆژنامه‌وانێك به ناوی “دینا قاڵیباف” و دواكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.