به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، چوار چالاكی كرێكارای و ژینگه‌یی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و نه‌غه‌ده به‌ناوه‌كانی “عه‌باس هاشم پور”، “خه‌لیل مورادی”، “ئیبراهیم قه‌هره‌مانی” و “به‌هرام جه‌عفه‌ری” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی “ورمێ”وه به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی ورمێ ئه‌و چوار چالاكه مه‌ده‌نیه‌ی به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرده‌وو و به‌پێی ماده‌ی ٤٦ی یاسایی سزادانی ئیسلامی ئه‌و حوكمه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ته‌علیق ده‌كرێت. شایانی باسه كه دوایین جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و چوار چالاكه مه‌ده‌نیه له ڕێكه‌وتی ٢١ی ڕه‌شه‌مه و له دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ڕێوه چووبوو.