به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئێلهام نادری مونفه‌رد” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری نۆدشه ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و دانیشتووی شاری مه‌ریوان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی دوو ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئه‌و هاووڵاتییه، له لایه‌ن داداگای ئینقلابی شاری مه‌ریوانه‌وە به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل‌دا” ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه نابراو له كاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئێستۆرییه‌ك له‌و بوارەدا، له لایه‌ن ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا و پاشان به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوو.