کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای ته‌علیق و دوورخرانه‌وه‌ بۆ خوێندكارێكی زانكۆی خواڕه‌زمی

سه‌پاندنی سزای ته‌علیق و دوورخرانه‌وه‌ بۆ خوێندكارێكی زانكۆی خواڕه‌زمی 1

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆڕای سنفی خوێندكارانی ئێران، “ئه‌رژه‌نگ مورته‌زه‌وی” خوێندكاری بواری كامپیۆتری زانكۆی خواڕه‌زمی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ترم له‌ خوێندن ته‌علیق و بۆ زانكۆی شاری دامۆغان دوور خراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌ سنفیه‌، “ئه‌رژه‌نگ مورته‌زه‌وی” به‌ تۆمه‌تی “سازكردنی ئاژاوه‌ له‌ نێو زانكۆ” بۆ ماوه‌ی‌ چوار ترم ته‌علیق و بۆ زانكۆی دامۆغان دوورخراوه‌ته‌وه‌. ناوبراو ڕۆژی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ زیندان ئازاد كرا.