فریشته سووری و عه‌لی جه‌هانیان، دوو چالاكی سیاسی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان، كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵ زیندانیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا هه‌ر یه‌كه‌و به سێ ساڵ زیندان سزا دراون.
به‌پێی بڕیاری دادگای ئینقلابی هه‌مه‌دان، فریشته سووری و عه‌لی جه‌هانیان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به ڕژیم” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. سه‌پاندنی سزای نوێ به سه‌ر ئه‌و دوو هاوژینه له حاڵكێدایه كه فریشته سووری تووشی خه‌مۆكیی بووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.