هووشه‌نگ پوربابایی پارێزه‌ری موسته‌فا تاجزاده له وتوووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق دا وتی: ئه‌و به‌ندكراوه له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به پێنج ساڵ زیندانی دیكه مه‌حكووم كراوه.
موسته‌فا تاجزاده له ساڵی ٨٨ی هه‌تاوی به ٧ ساڵ زیندان سزا درا و له ساڵی ١٤٠١، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ئێستا كه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ماوه‌ی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات، په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌یان بۆ ساز كردووه و موسته‌فا تاجزاده به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندانی دیكه سزا دراوه. هووشه‌نگ پوربابایی ڕایگه‌یاند كه تاجزاده هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٣٤ به‌ندكراوی دیكه له ژوورێكی ٣٦ میتری دا زیندانی و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به كتێبخانه و سالۆنی هه‌واخۆری بێبه‌ش كراوه.