کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای به‌ندكران به‌سه‌ر چالاكێكی كرێكاری شاری سنه‌

سه‌پاندنی سزای به‌ندكران به‌سه‌ر چالاكێكی كرێكاری شاری سنه‌ 1

ڕێبوار عەبدوڵڵاییچالاکی کرێکاری خەڵکی سنە کە زستانی ساڵی پار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی هه‌مان شار بە سەرۆکایەتیدادوەر سەعیدیسزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە و ئەم سزایە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ بە فەرمی پێی ڕاگەیاندرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتنی دادگایڕێبوار عەبدوڵڵاییڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوەچوو و ناوبراو لە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە بێبەری کراوه‌ و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوه‌.