به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگیرانی باوكی نیان چه‌له‌بیان به ئێعدام له پێش چاوی خه‌ڵك و دایكی به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دراوه.
حه‌فته‌ی ڕابردوو ئێلیا خه‌ڵیفه‌زاده به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر نیان چه‌له‌بیان له پێش چاوی خه‌ڵك له شاری بۆكان ئێعدام كرا. دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ی ئه‌و پره‌وه‌نده واته ده‌زگیرانی باوكی نیان به ئێعدام له پێش چاوی خه‌ڵك مه‌حكووم كراوه و دایكی ئه‌و ژنه‌ش به هاوكاری له كوشتن تۆمه‌تبار و به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دراوه. هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ش به یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.