ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، په‌یمان فه‌ره‌ح ئاوه‌ر، شاعیر و نووسه‌ری خه‌ڵكی گیلان، پاش ٧ مانگ به‌ندكران له زیندانی ڕه‌شت، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “به‌غی” و “موحاره‌به” به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٣، په‌یمان فه‌ره‌ح ئاوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه، بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕاگوێزرا. ناوبراو پێشتریش به‌هۆی چالاكییه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌غی و موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری سزا دراوه.