ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دادگوسته‌ری وڵاتی ئه‌ندۆنێزی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر ٨ قاچاخچی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه كه خه‌ڵكی ئێرانن دا سه‌پاند.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئه‌ندۆنێزی، ئه‌و ٨ كه‌سه بڕی ٣١٩ كیلۆگرام شیشه‌یان بۆ نێو وڵاتی ئه‌ندۆنێژی قاچاخ كردووه و به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته سزایان تیربارانه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٨ كه‌سه به‌نیازبوون له ڕێگای ئۆقیانووسی هێنده‌وه ٣١٩ كیلۆگرام شیشه بۆ ناوچه‌ی جاوه بگوازنه‌وه كه له به‌نده‌ری بانتن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
