کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “شه‌هاب نادعه‌لی”

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر شه‌هاب نادعه‌لی 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، سزای ئێعدامی به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی به‌ ناوی “شه‌هاب نادعه‌لی” دا سه‌پاندووه‌.

“شه‌هاب نادعه‌لی” كرێكاری ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان، خێزاندار و باوكی كچێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵه‌، ناوبراو به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” و “هاوكاری له‌ هێرشی چه‌كدارانه‌” به‌ به‌غی تۆمه‌تبار و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠٢، له‌ شاری هه‌مه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.