نوێنه‌ری مجلیسی شارستانی دڵفان له پارێزگای لۆڕستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر هه‌زار تا دوو هه‌زار لاوی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ردا سه‌پاندووه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ڕژیم له وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به بێكاری و هه‌ژاری له پارێزگای لۆڕستان و باتایبه‌ت له شارستانی دڵفان كرد و ڕایگه‌یاند: كاتێك هیچ هه‌لێكی كار بۆ گه‌نجان بوونی نییه، بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان ڕوو له كاری ڕه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ریاندا ته‌نیا كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان دوو هێنده ده‌كات و ڕێگه‌چاره نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و پارێزگایه.