له ڕۆژانی ڕابردوودا، “په‌یمان فه‌رهه‌نگیان” شاعر و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه له پارێزگای گیلان، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان و ٢ ساڵ دووركه‌وتنه‌وه بۆ شاری زابۆل له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌یمان فه‌رهه‌نگیان” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری، دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه بۆ شاری زابول و بێبه‌ش بوون له تۆ‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه. ناوبرو له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جاڕ له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرابوو.