“وه‌ساڵ مومتازی” و “ئه‌نیسا سمیعیان” دوو هاوژێنی به‌هایی خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای گیلان به ٩ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و بێبه‌ش كران له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئه‌و دوو هاوژینه به‌هاییه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به ٩ ساڵ و شه‌ش مانگ و چوار ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرابوون. به‌پێی ئه‌و حوكمه، “ئه‌نیسا سه‌میعیان” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به حه‌وت مانگ و ١٦ ڕۆژی زیندای ته‌عزیزی و به تۆمه‌تی “وتنه‌وه‌ی وانه دژبه ئیسلام” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. هه‌روها “وه‌ساڵ مومتازی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به حه‌وت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به یه‌ك ساڵ و سێ مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و دوو هاوژینه هه‌ر یه‌كه‌و به ١٠ ساڵ بێبه‌شی له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سزا دراون.