له ڕۆژانی ڕابردوودا، “كه‌وسه‌ر ئیفتخاری” له بریندارانی شۆڕشی “ژینا” له شه‌قامی ئیتقلابی تاران، به پێنج مانگ زیندان مه‌حكووم كرا و بریندارێكی دیكه‌ی شۆڕش له‌و شاره به ناوی “نێعمه‌ت ئه‌فشار” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بێسه‌ر و شوێن كرا.
“كه‌وسه‌ر ئیفتخاری” كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” چاوێكی له‌ده‌ست دابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری تاران به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به پێنج مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا و ڕۆژی ڕابردوو له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاند كه ئه‌بێ به زووترین كات خۆی به زیندانی ئێڤین بناسێنێت. هه‌روه‌ها بریندارێكی دیكه‌ی شۆڕش به ناوی “نێعمه‌ت ئه‌فشار” كه چاوێكی فیشه‌كی ساچمه‌یی به‌ركه‌وتبوو، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.