له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “تینا دلجوو” مامۆستای زانكۆ و چالاكی سنفی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان دا سه‌پاندووه.
“تینا دلجوو” چالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گیله‌ك، مامۆستای زانكۆ و دانیشتووی شاری ڕه‌شته كه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕاگوێزرابوو.