سوله‌یمان چووپانی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به دوو ساڵ و حه‌وت مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی سوله‌یمانی چووپانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرا. پاش ماوه‌یه‌ك لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی پیرانشار ئه‌و شارومه‌نده‌ی به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم به دوو ساڵ و حه‌وت مانگ زیندان مه‌حكووم كرد.