ڕۆژی یهكشهممه 9ی مانگی گهلاوێژ، مێرمنداڵێكی خهڵكی گوندی “سهوجه”ی سهر به شاری شنۆ بە ناوی “سینا (کەریم) مینایی”، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری و سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی، مەحکووم کرا.
دادگا ئەو بهندكراوهی بە “هاوکاری و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” تۆمەتبار کردووە .ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی سەرماوەزی ١٤٠٠، “سینا مینایی” بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژهیه كه ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەركرانیدا لە مافی “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” و “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” بێبەش كرابوو.