لە ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کچێکی ٢٠ ساڵ ته‌مه‌نی خەڵکی کامیاران و دانیشتووی سنە بە ناوی “ئەژین ڕەحمانی” لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای شاری بانەوه سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
به پێی زانیارییه‌كان، دادگای ڕژیم ئه‌و هاووڵاتییه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “به‌زاندنی نایاسایی سنوور” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه. “ئه‌ژین ڕه‌حمانی” پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ هاوكاری یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار به دانانی وه‌سیقه ئازاد ده‌كرێت.