به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاوسه‌رۆكی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان (هه.ده.په) به‌ناوه‌كانی “مه‌سعوود خه‌یری بۆكۆ” و “نائیله گۆمووش” له شارستانی “تۆرگوتلوو” له ئۆستانی “مانیسا” به‌تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك”، سه‌رجه‌م به ١٣ ساڵ زیندان سزادران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنیری “مێزۆپۆتامیا”، دادگای ئۆستانی “مانیسا”، “نائیله گۆمووش”ی به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له “پ.ك.ك” به شه‌ش ساڵ و ٣ مانگ زیندان مه‌حكوومكرد و “مه‌سعوود خه‌یری بۆكۆ”ش به شه‌ش ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ تیرۆریستان” مه‌حكووم كردووه.
