به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامی حوكمی دوو ساڵ زیندانیان به سه‌ر كۆڵبه‌رێكی برینداری خه‌ڵكی مه‌ریواندا بە ناوی “بەهمەن راهپەیکەر”سه‌پاند.
ناوبراو ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٢، له ناوچه سنوورییه‌كانی شاری مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به سه‌ختی بریندار كرا. ئه‌م هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵە، پاش بریندار بوونی به‌دوای سزادانی تاوانبراندا چوو، به‌ڵام نه‌ك هێشتا تاوانباران سزا نه‌دراون به‌ڵكوو به تۆمه‌تی “هاتووچۆی نایاسایی”، حوكمی ٢ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.