بابه‌ك پاك نیا، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: محه‌ممه‌دجه‌واد وه‌فایی سانی له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، بۆ جاری سێهه‌م له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
پێشتر حوكمی ئێعدامی محه‌ممه‌د جه‌واد كه له‌لایه‌ن لقی چوار دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه ده‌ركرابوو، له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندرا. ئه‌مجاره لقی ٣ی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د بۆ جاری سێهه‌م سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سه‌پاندووه. محه‌ممه‌دجه‌واد وه‌فایی سانی به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له شاری مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به “افساد فی الارض” و “ڕووخاندنی ئه‌مواڵی حكوومه‌تی” به ئێعدام مه‌حكووم كرا.