“شاهین وه‌ساف” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، خه‌ڵكی شاری ورمێ و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری ورمێ، حوكمی ده ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو پێشووتر له لایه‌ن لقی سێی دادگا ئینقلابی شاری ورمێ به دادوه‌ری “ڕه‌زا نه‌جه‌ف زاده” له به‌دناوترین قازییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به تۆمه‌تی “سیخۆڕی بۆ ئیسرائیل” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. به‌ڵام پاشان ئه‌و حوكمه له لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانه‌وه به هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌لگه‌كان، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تاوانه‌كان له شاری ورمێ كرا. شایانی باسه ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌و هاووڵاتییه‌یان ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دابوو و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوو.