له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باكووری كوردستان به ناوی “حاتم ئۆزده‌میر”، پاش ٣٣ مانگ به‌ندكران، له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه له شاری خۆی، به تۆمه‌تی “مۆحاربه” له ڕێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ (په.كه.كه)وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
“حاتم ئۆزده‌میر” له شه‌ڕی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی “په.كه.كه” له ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له ناوچه‌ی “چاڵدۆران”، به‌سه‌ختی بریندار و له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كرێت.