ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، “محه‌ممه‌د هوشمه‌ند” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “ده‌رتفێ” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری مه‌ریوانه‌وه حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ پاش هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی “شه‌هرامفه‌ر” له شاری سنه كرا. پاشان ڕێكه‌وتی ٦ی ڕه‌زبه‌ر، له دادگایه‌كی دوو خوڵهكیدا، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامتی له گروپه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی”، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.