“محه‌ممه‌د ڕه‌زایی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی نۆژین، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢١ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاش ٥٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و لێپرسینه‌وه له ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، به دانانی بارمته‌ی ٨٠٠ ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوو.
