به پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌بنه‌م حسێن زاده” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ناوبراو هاوكات له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناسناوی “ئه‌میر حسێن موسه‌وی”، ڕێكه‌وتی ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادی تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران. شایانی باسه هاوسه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه، بۆ ماوه‌ی ساڵێكه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بێسه‌روشوێن كراوه و ته‌نانه‌ت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر یان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
