له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “سه‌رپێڵ زه‌هاو” له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری قه‌سری شیرینه‌وه حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “ئارین ڕوسته‌می“،به تۆمه‌تی “ئه‌ندامتی له یه‌كێك له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان“، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ناوبراو پێویسته پاش ٢٠ ڕۆژی دیكه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بكات.