کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی ٥١ مانگ به‌ندكران به‌ سه‌ر به‌ندكراوێكی پێشووی سیاسی

سه‌پاندنی حوكمی ٥١ مانگ به‌ندكران به‌ سه‌ر به‌ندكراوێكی پێشووی سیاسی

“گلاره‌ عه‌بای” به‌ندكراوی پێشووی سیاسی، له‌ لایه‌ن لقی ٢٣ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات، ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم”، حوكمی ٤ ساڵ و سێ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری تاران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ پێشووتر له‌ ساڵی ١٤٠١، به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، حوكمی ٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كه‌ پاش تێپه‌ڕاندنی چه‌ند مانگ له‌ حوكمه‌كه‌ی، له‌ مانگی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵدا ئازاد كرابوو.