له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری دێهده‌شت له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ٤٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، “فه‌یزه‌ڵڵا ئازه‌رنووش” له لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگا ئینقلابیشارستانی كۆهگیلویەوە حوكمی ٢٣ ساڵ، “میلاد كه‌ریمی نه‌سه‌ب” ١١ ساڵ، “ئه‌میر حسێن موحسنی پوور” ٨ ساڵ، “مه‌هدی كه‌ره‌می” پێنج ساڵ و “حه‌مید ده‌سته‌وانه” یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و پێنج هاووڵاتییە به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ و هه‌ڵگرتنی چه‌ك به مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، بێڕێزی به ڕێبه‌ری ڕژیم“، “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و گروپه‌كانی دژ به ڕژیم” و “پیلانڕێژی هێرش بۆ سه‌ر پایته‌ختی ئێران“، ئه‌م حوكمانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
