به پێی ڕاپۆرته‌كان، “یه‌حیا سه‌رخانی” ژینگه پارێز و له زیانلێكه‌وتووانی شۆڕشی ژینا كه چاوێكی به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ده‌ستداوه. له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ٣٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا به هۆی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، دوو جار به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوو كه جاری دووه‌هه‌م بینایی چاوێكی له ده‌ستدا و پاشان به هۆی گوشاره‌كانی كۆماری سته‌مكاری ئیسلامی ناچار به كۆچ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه كرا. ئێستا ئه‌و چالاكوانه به شێوازێكی كه خۆی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی دادگادا نه‌كردووه، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه‌كانی دژ به ڕژیم” و هه‌روه‌ها “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
