“یونس ته‌نهایی” هووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “حه‌مزه ئاوا” سه‌ر به شاری مه‌هاباد، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی ٢٠ مانگ و یه‌ك ڕۆژی زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه له ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌هاباد كراوه. ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان” ئه‌م تۆمه‌ته‌ی به سه‌ردا سه‌پێندراوه و له پێدانی هه‌رجۆره لێبوردنێك له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بێبه‌ش كراوه.