کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی ١٠ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی به‌ندكراو له‌ زیندانی تاران

سه‌پاندنی حوكمی ١٠ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی به‌ندكراو له‌

شاهین زه‌وقی ته‌باربه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی تاران، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ پاش لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی تاران كرا و له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامەتی له‌ گروپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم، بڵاو كردنه‌وه‌ی پرۆپاگانداو هه‌روه‌هابێڕێزی به‌ خامنه‌یی، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.