کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی ١٠ ساڵ به‌ندكران به‌ سه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری تاران

سه‌پاندنی حوكمی ١٠ ساڵ به‌ندكران به‌ سه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،شاهین زۆقی ته‌باربه‌ندكراوی سیاسی، له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی ده ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ كه‌لوپه‌له‌كانی زه‌وت كرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیهه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتوبه‌شداری له‌ گروپه‌كانی دژ به‌ كۆماری ئیسلامی، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ پێشووتریش له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ هۆی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی، ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ كرده‌وه‌ی نایاسایی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین و فه‌شافویه‌، له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ گوشارێكی زۆر خراوه‌ته‌ سه‌ری.