ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “ئێحسان ڕوسته‌می” چالاكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری هه‌رسین، له لایه‌ن لقی پێنجی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژ به ڕژیم“ی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه‌ی له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ له زیندانی ئێڤین كراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی تاكوو ئێستا له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و تۆمه‌ته خراوه‌ته پاڵی، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزراوه.
